٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٧:٥٧
داکۆکیی هاوپەیمانیی فەتحی ئێراق لە هەنگاوە ئاشتی خوازانەکانی حکومەت

هاوپەیمانیی فەتحی ئێراق پێی داگرت؛ ئەو هاوپەیمانییە داکۆکی دەکا لە هەوڵ و هەنگاوی ئاشتی خوازانەی حکومەت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هاوپەیمانیی سیاسی "فەتح"ی ئێراق بەڕێبەریی "هادی عامری" دوێشەو(هەینی) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەئاراستەی جێ بەجێ کردنی ڕاسپێری و ڕێنوێنییەکانی مەرجەعییەتی باڵای شیعەکان لە ئێراق، داوا لە حکومەتی ئێراق دەکا پاکێجی چاکسازیی ڕاستەقینە لەکاتە دیاریکراوەکان ڕابگەیێنێ و داواکارییەکانی جەماوەر و مەرجەعییەت بێنێتەدی.

هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند؛ لەو چاکسازییانە داکۆکی و پاڵپشتی دەکاو لە پەرلەمان پەسەندی دەکا وبۆ بەرەوپێش بردنی ئەو چاکسازییانە لە پەرلەمانی ئێراق لەگەڵ گشت پارت و فراکسیۆنەکانیش هاواهەنگی وهاوکاریی دەکا.

هاوپەیمانیی فەتح دە ڕۆژی مۆڵەت دا بە حکومەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەتا بەرنامەی چاکسازییەکانی ڕابگەیێنێ.

.......
340